سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی نوێكردنەوەی متمانە لەسەرۆكی پەرلەمان و هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دەكات

سیاسی
  • 28-09-2022, 17:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پێویستی پتەوكردنی یەكریزی و یەكهەڵوێستی و یەكخستنی هەوڵەكان و پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی كرد بەبۆنەی وەرگرتنەوەی متمانە وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها پیرۆزبایی لە موحسن مەندەلاوی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە بەجێگەیاندنی ئەركە نیشتمانی و دەستورییەكان.
    سەرۆك كۆماری عێراق تەئكیدی لە پێویستی پتەوكردنی یەكریزی و یەكهەڵوێستی و یەكخستنی هەوڵەكان و پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان لەپێناو هێنانەئاراوەی پێداویستییەكانی قۆناغەكە و بەركەوتە نیشتمانییەكان و داوا رەواكانی خەڵك بۆ ژیانێكی باشتر كردەوە.