بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: باڵیۆزی ئێران لە بەغداد بانگهێشت دەكرێت و نامەی ناڕەزایەتی توندی دەدرێتێ بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەپەلە بانگهێشتدەكرێت، بۆئەوەی یاداشتێكی ناڕەزایی توندی پێبدرێت بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و بۆردومانەكانەكانی وڵاتەكەیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە توندترین شێوە سەركۆنەی بەئامانجگردنی چوار ناوچەی هەرێمی كوردستان بە تۆپ، موشەك و 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ دەكەین، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك گیان لەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.