بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی ئەنجامی بۆردومانی ناوچەی سەوز زیادی كرد.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوابەدوای ئەو هەواڵەی بۆردومانی ناوچەی سەوز لە بەغداد كە لە كاتژمێر 15:30 خولەكەی ئەمرۆ چوارشەممە ڕوویدا و ژمارەی بریندارەكان لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرزبوویەوە بۆ 7 بریندار كەپلەیان جیاوازە.
پێشتریش شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: كاتژمێر 15:30 خولەك سێ موشەك لە ناوچەی سەوزی بەغداد كەوتەخوارەوە.
ئاشكراشیكرد: یەكەمیان كەوتە بەردەم بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوی تریان لە نزیك میوانخانەكە، بۆمبی سێیەم لە نزیك خاڵی پشكنینی قودس كەوتەخوارەوە.