وەزیری سەید سەدر: بۆردومانی ناوچەی سەوز بۆ نانەوەی فیتنەیە

سیاسی
  • 28-09-2022, 17:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ساڵح محەمەد عێراقی وەزیری رابەری ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كەبۆردومانی ناوچەی سەوز بۆ دروستكردنی ناكۆكی و نانەوەی فیتنەیە.
    وەزیری سەدر لەپۆستێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: ئێمە بەتوندی بەكارهێنانی ئەو توندوتیژی و چەكانە ڕەتدەكەینەوە كە لەلایەن لایەنە نەناسراوەكانەوە ئەنجام دەدرێت بە بۆردومانكردنی ناوچەی سەوز كە لە ڕێگەیەوە دەیانەوێت ببێتە هۆی ناكۆكی لە عێراقە خۆشەویستەكەماندا.
    ئاشكراشیكرد: دیارە ئەوانەی ئەم كارەیان ئەنجام داوە داگیركەران و تیرۆر، پاشماوەی بەعسی سەدامی یان ئەو لایەنانەن كە دەیانەوێت زیان بە ناوبانگی ئیسڵاح و ڕیفۆرمخوازەكان بگەیەنن یان (شۆڕشگێڕەكان) بەوە تاوانبار بكەن.
    دووپاتیكردەوە: كە گوتمان و بەردەوامم وتمان نیشتمان لەهەموو شتێك بەنرخترە، (و ئەگەر دەستت درێژ بكەیتەوە بۆ كوشتنی من، دەستم درێژ ناكەمەوە بۆ ئەوەی بتكوژم) و خوای گەورەش پارێزەری ڕیفۆرمخوازەكانە.