بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەفسەرێك و 3 پلەداری تر لەئەنجامی بۆردومانی ناوچەی سەوز بەسێ موشەك بریندار بوون.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كاتژمێر 15:30 خولەك سێ موشەك لە ناوچەی سەوزی بەغداد كەوتەخوارەوە.
ئاشكراشیكرد: یەكەمیان كەوتە بەردەم بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوی تریان لە نزیك میوانخانەكە، بۆمبی سێیەم لە نزیك خاڵی پشكنینی قودس كەوتەخوارەوە.
راشیگەیاند: ئەمە بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێك و سێ پلەداری تر و زیان گەیاندن بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و بینایەك.