بەغداد - INA
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە: سێ مووشەكی كاتیۆشا لە ناو ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی بەغدا كەوتنەخوارەوە.
سەرچاوەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سێ مووشەكی كاتیۆشا لە ناو ناوچەی سەوزدا كەوتنەخوارەوە كە یەكێكیان لە نزیك بینای ئەنجومەنی نوێنەران بوو.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نوێی ئەنجامداو تێیدا متمانەی بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان نوێكردەوە