وەزیری سەید سەدر پەیام بۆ سەركردە و سیاسەتمەداران و فەرمانڕەواكان دەنێرێت

سیاسی
  • 28-09-2022, 16:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری رابەری ڕەوتی سەدر، سەید موقتەدا سەدر، ئەمرۆ چوارشەممە، ئامۆژگارییەكی ئاراستەی سەركردە و سیاسەتمەداران و فەرمانڕەوایان كرد، ئاماژەی بەوەشدا: كە ئێمە لەگەڵتان هاوبەشی ناكەین و دەستخۆشیتان لێ ناكەین و گفتووگۆتان لەگەڵ ناكەین لەسەر تەواوكردنی سەفقەی گەندەڵی و گەڕانەوەی عێراق بۆ چوارگۆشەی یەكەم، جەختیشیكردەوە ئەگەر وەك خۆت بگەڕێیتەوە ئەوە كۆتایی عێراقە.