وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی تۆپبارانەكانی ئێران دەكات

سیاسی
  • 28-09-2022, 16:00
  • +A -A

     بەغداد - INA

    وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمرۆ چوار شەممە، ئیدانەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە توندترین شێوە سەركۆنەی بەئامانجگردنی چوار ناوچەی هەرێمی كوردستان بە تۆپ، موشەك و 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ دەكەین، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك گیان لەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هێرشانە پێشهاتێكی مەترسیدارن كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەری عێراق دەكات و كاریگەرییەكانی ترس و تیرۆر چەند هێندە دەكات، ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.
    وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكراشیكردووە: ئەم هێرشە تاكلایەنە و وروژێنەرانە دیمەنی ئەمنی ئاڵۆزتر دەكەن و گرژییەكان زیاتر دەكەن.
    وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ پێشهاتەكانی بۆردومانە یەك لە دوای یەكەكان دەكات، هەروەها دوپاتی دەكاتەوە كە "حكومەتی عێراق ڕەتدەكاتەوە بۆ هەر لۆژیكێكی سەربازی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان بەكاربهێنرێت.