هەولێر - INA
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تۆپبارانی ئێرانییەكان بۆ ناوچەكانی هەرێم 9 كەس شەهید بوون و 32 كەسی دیكەش برینداربوون.
سامان ئەلبارزانجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ ژمارەیەك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێدابوو ڕایگەیاند: تۆپبارانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم 9 شەهید و 32 برینداری لێكەوتەوە.
پێشتریش سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: تەندروستی هەولێر ژمارەیەكی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەكانی فریاگوزاری رەوانەی شاری كۆیە كرد و سەرجەم نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەركردنی برینداران.