سێ كاندید ركابەری دەكەن بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان

سیاسی
  • 28-09-2022, 15:57
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: سێ كاندید بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ركابەری دەكەن.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن داخراوە، ئاشكراشیكرد: كاندیدەكانی ئەو پۆستە بریتین لە: (ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق موحسین مەندەلاوی، پەرلەمانتار یاسر هاشم حسێنی، پەرلەمانتار باسم خەشان)