هەولێر - INA
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ بەهاناوەچوونی بەركەوتووانی بۆردوومانەكانی ئێران كردووە.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ ژمارەیەك لە هۆكارەكانی راگەیاندن لەناویاندا ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: هەموو تیمەكانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی، ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا، مانگی سووری عێراقی و دەزگای خێزخوازی بارزانی خراونەتە ئامادەییەوە بۆ بەهاناوەچوونی بەركەوتووانی بۆردوومانەكان لە كۆیە و شێراوە.
هاوكات سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، تەندروستی هەولێر ژمارەیەكی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەكانی فریاگوزاری رەوانەی شاری كۆیە كرد و سەرجەم نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەركردنی برینداران.