وەزیری پلاندانان: حكومەت بودجەی پێویستی بۆ دروستكردنی بەندەری فاو تەرخانكردووە

ناوخۆ
  • 28-09-2022, 15:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    خالید بەتال وەزیری پلاندانان ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: حكومەت بودجەی پێویستی بۆ دروستكردنی بەندەری فاو تەرخانكردووە.
    بەتال لە وتەیەكدا لەچالاكییەكانی دیداری ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ڕێگای ئاوریشم بەناو ئەو وڵاتانەدا تێدەپەڕێت كە خاوەنی لەسەدا 55ی بەرهەمی جیهان و لەسەدا 70ی بەرهەمهێنانی وزەن.
    ئاشكراشیكرد: عێراق دەرفەتێكی هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە بەندەری فاو جگە لە درێژكردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر كە ئەرێنی دەبێت، وتیشی: حكومەت بودجەی پێویستی بۆ دروستكردنی بەندەری فاو تەرخانكردووە، نابێت بەندەرەكە تەنها بۆ گواستنەوەی كاڵا بێت.
    ئاشكراشیكرد: چین لە ڕووی ئابوورییەوە ڕێڕەوی نێودەوڵەتی گرتووەتەبەر و تێگەیشتن هەیە بۆ پاراستنی ئەم ڕێگایە.