بەغداد - INA
حەمید ئەلغەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە كە ڕەوتی سەدر نایەوێت ببیتە بەشێك لە گەندەڵكاران و گێرانەوەی پشك پشكێنە لەحكومەتدا.
سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید ئەلغزی لەوتەیەكیدا لەچوارچێوەی چالاكییەكانی دیداری ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان زیان نییە، و وتیشی: هەنگاوی كشانەوە قوربانییە لە پێناو عێراق.
ئاشكراشیكرد: سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر دوو هۆكاری سەرەكی هەیە، كە بەشدارینەكردنە لەگەڵا گەندەڵكاران و گێرانەوەی پشك پشكێنەی حكومیە، ئاماژەی بەوەشدا: كشانەوەی كوتلەی سەدر لە پەرلەمان هەڵوێستێكی مێژووییە.
غەزی دەڵێت: كوتلە سیاسییەكان دەستپێشخەریان كردووە بۆ ئەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان نەكێشنەوە، بەڵام هەندێكیان دڵخۆشكەر بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: باسكردن لە سەرپەرشتیكردنی من لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك لەلایەن چەند لایەنێكەوە گومڕاییە، وتیشی: جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك هی وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان و بازرگانییە.
رونیشیكردەوە: دەستە سەربەخۆكان كە 29 دەستیە پەیوەندییان بەگۆڕینی سەرۆك وەزیرانەوە نییە، و تەئكیدیشیكردەوە: كە كێشەی عێراق نەبوونی متمانەیە لەنێوان كوتلە سیاسییەكاندا.