بەغداد - INA
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی لەپۆستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری هەڵاتووە ڕایگەیاندو ئەو جەختیشیكردەوە: ئەوانەی یارمەتی تۆمەتبارییان داوە لە هەڵهاتنی لێپرسینەوەیان لێدەكرێت.
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆو بەهاوكاریی لایەنە ئەمنییەكانی هەولێر تۆمەتبار (عەبدولعەزیز عامر مەزهەر فەیاز) كە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 24ی ئەیلولی 2022 لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵاتبوو دەستگیركرا.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و پاش ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوو گەڕێنراوەتەوە، و رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكە لە ژێر چاودێری دۆسیەیەكی تاوانباردا بوو، كە كوشتنە و تیرۆرست نییە كە لەلایەن هەندێكەوە باسكراوە.
راشیگەیاند: دەزگای هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا تایبەتمەندەكان كار بۆ ئەوە دەكات كە لێپرسنەوە لەو كەسانە بكات بەشدار بوون لە یارمەتیدانی ئەم تۆمەتبارە بۆ هەڵاتنەكەی، رونیشیكردەوە: دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارە هەیە كە دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوە یاساییەكان پەخش دەكرێت.