بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ عێراق لەسێ بواردا پشتڕاستدەكاتەوە

سیاسی
  • 28-09-2022, 12:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مارك برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق ئەمرۆ چوارشەممە، پشتگیری وڵاتەكەی بۆ عێراق لەبواری وەبەرهێنان و وزەو ژینگەدا دووپاتكردەوە، و وتیشی: كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەچەند ناوچەیەكی وڵاتدا دەكات.
    برایسۆن لەلەچالاكییەكانی دیداری ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاادەیبوو، رایگەیاند: بەریتانیا ڕۆڵی هەیە لە وەبەرهێنان لە عێراق، وتیشی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان لە چەند بوارێكدا لە وڵاتدا كاردەكات.
    ڕونیشیكردەوە: پەیوەست بە وزە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا پێشكەوتن هەیە و پێویستە وزە پەرە پێ بدرێت، وتیشی: عێراق بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواوە كاریگەری لەسەر بووە و كەش و هەواكەشی گەرمتر بووە و ڕووبەری بە بیابانبوونی ناوچەكەی فراوانتر بووە، تەئكیدی لە كاركردن لەگەڵ عێراق كردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ئاو و بەردەستكردن و ئامادەكردنی لە ناوچەكەدا و دەبێت كێشەی ئاو مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
    راشیگەیاند: پشتگیرییەكی زۆر هەیە لە بەریتانیاوە بۆ عێراق، و بەرنامەمان هەیە لەگەڵ كەنەدا بۆ پشتگیریكردنی عێراق و یارمەتیدانی دارایی بۆ وزەی پاك.
    ئاشكراشیكرد: عێراق چووەتە ناو ژینگەی سەوزەوە و پاڵپشتی وزەی پاكی كردووە، وتییشی: پێویستە پێكەوە كار بكەین و بە خێرایی بەرەنگاری ببینەوە.