كەركوك - INA
بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك ئەمرۆ چوارشەممە، قەبارەی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی زەردی ڕاگەیاند، هاوكات پەیامێكی بۆ سێ دەزگای حكومی نارد.
پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ڕاكان سەعید جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەركەوتنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زەوییە ئازادكراوەكانیان و سەقامگیرییەكانیان، پشتیوانییەكی تەواویان پێبەخشی بۆ ئەوەی بەشداری لە بوژاندنەوەی ناوچە كشتوكاڵییەكان بكەن، كە بە دەیان هەزار دۆنامی كشتوكاڵی خەمڵێنراوە.
داواشی لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی كرد بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لە جوتیارانی پارێزگای كەركوك دانەوێڵەی گەنمەشامی زەرد لە سەرانسەری پارێزگاكەدا وەربگرن.
زهیر عەلی بەرێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك رایگەیاند: بەرهەمهێنانی گەنمەشامی زەردی پارێزگای كەركوك بۆ وەرزی ئێستا بڕی 536399 هەزار تۆن بوو لەسەر ڕووبەری 230 هەزار دۆنەم، وتیشی: كەركوك لەسەرەوەی پارێزگاكانی عێراقە بۆ بەرهەمهێنانی گەنمەشامی زەرد، و تەئكیدی لە پێویستی دۆزینەوەی بازاڕكردن بۆ پشتیوانیكردن لە جوتیاران كردەوە.