بەغداد - INA
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی حەمید شەتری ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كەهاووڵاتیان سەرچاوەی زانیارین و ئاماژەی هەوڵ و كۆشش بۆ ئاسایشی عێراق كرد.
ئەلشەتری لەچالاكییەكانی دیداری ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادیبوو، رایگەیاند: ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی، لە هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ئاسایشی ناوخۆوە هەیە، لە هەر شوێنێك بێت بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، وتیشی: هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمدا هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرچاوەی یەكەمی زانیاریمان هاوڵاتیانە و متمانەی هاوڵاتیان بەدەست دەهێنین، روتیشیكردەوە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەموو دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەكانەوە بەشدارە بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و بەدیهێنانی ئاسایش.
هەروەها تەئكیدی لە تێكۆشان بۆ ئاسایشی عێراق كردەوە، چونكە هەوڵەكانمان هەمووی ناوخۆییە، وتیشی: عێراق لە ژینگە و ڕەوشە هەرێمییە ئاڵۆزەكاندا دەژی و دەبێت سیستەمێكی ئەمنیی یەكپارچەیی هەبێت.
راشیگەیاند: ئەگەر نەتوانین ئەو كارە بكەین وڵات بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و وتیشی: " ئاستی ستراتیژیدا هەوڵدەدەین سیستەمێكی ئەمنی و سەربازیمان هەبێت بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازی چارەسەركردن بۆ ئەوەی ئەوانی تر هەوڵ نەدەن كاریگەری لەسەر بارودۆخی عێراق بكەن.