بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر بەردەوامی فشارە نێودەوڵەتییەكان كردەوە بۆ ڕێگرتن لەگەڕانەوەی داعش.
ئەعرەجی لەدیدارێكیدا لەچالاكییەكانی دیداری ڕافیدەین كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: دوای ساڵی 2003 عێراق بە دۆخی ئەمنی و دواتر ڕووبەڕووبونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تێپەڕیوە، وتیشی: بە فەتوای مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی و ئازایی نەوەكانی گەل شەڕی داعش كرا و سەركەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا بەدەست هات.
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق پێویستی بە دروستكردنی ستراتیجێك هەیە بۆ لادان و وتیی: پێویستە توانا و هێزی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی ڕێزی هەمووان.
هەروەك جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی فشاری نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریكردن لەگەڕانەوەی داعش كردەوە و راشیگەیاند: پێویستە كەمپی هۆل لە سوریا كۆتایی پێبێت چونكە مەترسی و بۆمبێكی كۆنترۆڵكراوە.