بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە وردەكارییەكانی پلانی بڵاوەپێكردنی ئەمنی لە بەغدای پایتەخت ئاشكراكرد.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد فەریق روكن ئەحمەد سەلیم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەموو پردەكانی پایتەخت كراوەن جگە لە پردەكانی سنەك و كۆماری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وردبینییەكی زۆر و ئەمنی هاتووچۆ هەیە.
ئاشكراشیكرد: داخستنی شەقامەكان لە بەغدای پایتەخت پەیوەستە بە ژمارەی خۆپیشاندەران لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە مەیدانی تەحریر و نسور.
راشیگەیاند: ئەو یەكە ئەمنیانەی كە پلانی بڵاوەپێكردن جێبەجێ دەكەن ئامانجیان پاراستنی ڕێگاوبان و ناوچەكانی پایتەختە.
ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: جگە لە پردەكانی كۆمار و سنەك كە بڕاون، لە هاتووچۆدا تا ڕادەیەك رەوشێكی ئاسایی هەیە.