بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ڕۆژی هەینییەوە دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەش ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممە ئاسایی دەبێت و پلەی گەرماش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای رۆژی هەینی ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبێتەوە، هاوكات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەش و هەوای رۆژی شەممە، ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش كەمێك بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.
راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت، هاوكات پلەی گەرمیش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.