بەغدا - INA
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی پشتڕاستیكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، كە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدای پایتەخت كراوەن بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا.
سەرچاوەكە لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرای كرد، "دەروازە دەرەكییەكانی چوونە ژوورەوەی بەغدای پایتەخت كراوەیە بۆ هاتووچۆ، لەگەڵ رێوشوێنی پشكنین لەسەر ئۆتۆمۆبیلی هاتنە ناوەوەی و چوونە دەرەوەی بەغدا ".