بەغداد/ INA
ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا کەبەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەڕێوەچووژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمدانیشتنەدا ئەنجومەنی وەزیران
باسی لە بارودۆخی وڵات و پێشهاتەکان و بارودۆخی ئەمنی وسیاسی وئابووری کرا.
سەرۆک وەزیران لەمیانەی دانیشتنەکەدا باسی گەشتەکەی خۆی کرد بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان.
هەروەها کەزمی ڕوونیکردەوە کە شاندی عێڕاق لەم گەشتەیدا توانی پەیوەندیەکانی پتەوبکات لەگەڵ وڵاتەکان.
لەمیانەی دانیشتنەکەدا ئەنجومەنی وەزیران میوانداری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد کە ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی
بارودۆخی ئەمنی سەرانسەری عێڕاق پێشکەش کرد.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەرپاڵپشتکردنی هێزی ئاسمانی ودابینکردنی پێداویستیەکان بۆ فڕۆکەی جۆری اف16.
هەروەها بەیاننامەکە بڕیارەکانی ئەنجومەنی خستە ڕوو کە بەمشێوەیەبوون:
داراییکردنی نەختینەیی بەبڕی 500000000 پێنجسەدملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای نەوت بۆ ئامادەکردنی سووتەمەنی بەپێی هەردووبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 2022/ژمارە96٫57 وەک جێبەجێکردنی هەردوو بەندی 1٫2 کەلەپەرتوکی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژەیان پێکراوە.
داراییکردنی وەزارەتی دارایی گوژمەی 2000000000 تەنها دووملیار دینار بۆ نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ خەرجیەکانی شەهیدان وبریندارانی خۆپێشاندانەکانی ناوچەی سەوز وەک جێبەجێکردنێکی هەردوو بەندی یەک ودوو کەلەنووسراوی وەزارەتی داراییدا هاتووە.