بەغداد/ INA وسام مەلا
ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لێکگەیشتنێکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ
خەزعەلی لەدیداری ڕافیدەیندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی هیچ گۆڕانکاریەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی وهێزە سوننی و کوردیەکاندا ڕووی نەداوە وئەم هاوپەیمانیەتەش پاش کشانەوەی سەدڕیەکان هاتەگۆڕێ.
وتیشی ئەم هاوپەیمانێتیە بە لێکگەیشتنی لوتکەیی دادەنرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ولەسەرەتاشەوە لەچوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتووین کە حکومەتێکی خزمەتگوزاری بێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتیان.