بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فواد حسین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێرانی حسین امیر عبداللهیان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەربەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران وڕیاز.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فوادحسین لەگەڵ عبداللهیان باسیان لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولاکرد.
وتیشی کە فواد حسین گرنگی بەردەوامبوونی لێژنەکانی ئاماژەپێکرد بۆ کاراکردنی یاداشتنامەکانی لێکگەیشتن لەنێوان هەردوولا.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە هەردوولا لەدیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان تاران وڕیازکرد.
هەروەها لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی حکومەت وگەلی عێڕاق کرد
بۆپێشوازیکردنیان لە سەردانیکارنی ئێران لەیادی چلەی ئیمامی حوسیندا، دەسخۆشیشی کرد لەعێڕاق بەرەمبەر ئەودەسپێشخەریانەی دەیانخاتەڕوو بۆ سەقامگیرکردنی عێڕاق وناوچەکە.