باڵیۆزی بەریتانیا جەختدەکاتەوەسەر پاڵپشتکردنی گفتوگۆی نیشتیمانی

سیاسی
  • 27-09-2022, 16:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد مارک برایسۆن ڕێجاردسون ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی کە حکومەتی عێڕاقی سەرپەرشتی دەکات.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی قاسم ئەعڕەجی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لەعێڕاق مارک برایسون ڕیچاردسون
    ولەمیانەی دیدارەکەدا باس بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەوپتەوکردنی پەیوەندیەکان کرا، هەروەها باس لە کەمپی هۆڵ و لێکەوتەکانی شەڕی روسیاو ئۆکرانیا کرا.
    ئەعڕەجی ڕوونیکردەوە کە لەبەرژەوەندی عێڕاقدایە کە پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموواندا دروست بکات.
    لەلای خۆشیەوە باڵیۆزی بەڕیتانیا ئاماژەی کرد بەگرنگی سەقامگیربوونی عێڕاق لەهەموو ڕوویەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەوە.