بەغداد/ INA
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لێژنەیەکی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی یادی مەولودی پێغەمبەر بەئامادەبوونی علی سەدڕ.
بەیاننامەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" لێژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە مەزارگەی سەید محمد سەدڕ وهەردووکوڕەکەی گرێدا.
وتیشی کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەسازیکرا بۆبۆنەکە بەشێوەیەک کە شایستەی بۆنەکەبێت، چونکە ئەوبۆنەیە بەڕووداوێکی ئیسلامی وجیهانی مەزن دادەنرێت کە زۆرلە ڕەهەندە ئایینی و ڕۆحی و مرۆیی و ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتیەکانی تیادا چڕدەبێتەوە.
ڕوونیشی کردەوەکە لێژنەکە ئەو بەرنامەو چالاکیانە دەخاتەڕوو کەلەم یادەدا پێشکەش دەکرێن.