نەینەوا – ا ه ع عەبدولقاد دەخیل بەرێوەبەری شارەوانی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردی سەر بە شارەوانی، نۆژەنكردنەوەی پردەكانی زهور و بەلەدیاتی لە بەری راستی موسڵ تەواوكردوە. دەخیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانی سەر بە شارەوانی هەر دوو پردی زهور و بەلەدیاتی كردوەتەوە دوای تەواوبوونی نۆژەنكردنەوەیان . وتیشی كردنەوەی ئەو دوو پردە قەرەباڵغی سەر شەقامەكان كەمدەكاتەوە لەو پارێزگایە.