بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 13 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا ئاشکراکردووە
بەیاننامەی دەزگاکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەاواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بەپێی ڕانماییەکانی چاودێریکردنی سەنتەرەکانی تاقیکردنەوە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەیی خولی دووەم ئەرکەکانی خۆی ڕاییکرد بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە، دەرەنجام توانی حەوت ساختەکاری لەپارێزگای ئەنبار بدۆزێتەوە کەیەکێک لەوانە کەسێک بوو کە لەباتی قوتابیەک تاقیکردنەوەی ئەنجام دەدا.
هەروەها لە پارێزگای بابل پێنج ساختەکاری هاوشێوە دۆزرانەوە و لە دیالەش قوتابیەک ئاشکراکرا کە سەرقاڵی ساختەکردن بوو ولەپارێزگای موسەنناش مەفرەزەکانی سەربەدەزگاکە کەسێکیان دەسگیرکرد کە خەریکی ئامادەکردنی کەلوپەلوپێداویستی ساختەکاری بوو، بەیاننامەکە ئاماژەی کرد بە
وەی کە ئەو دەسگیرکراوانە ڕەوانەی لایەنەکانی لێکۆڵەری کراون وڕێکاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.