بەغداد/ INA وسام مەلا
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عماڕحکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە ڕەوتی سەدڕ هاوبەشێکی سەرەکیە لەپڕۆسەی سیاسیدا وچوارچێوەی هەماهەنگیش بوونی بەپێوست دەزانێت.
سەید حەکیم لەدیداری ڕافیدەیندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ڕەوتی سەدڕ هاوبەشێکی سەرەکیە لە
پڕۆسەی سیاسی وچوارچێوەی هەماهەنگیش بوونی ڕەوتی سەدڕ بە گرنگ دەزانێت و کاتێکیش کە دەستیان لەکارکێشایەوە بانگهێشتیانی دەکرد بۆگەڕانەوە.