بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت و بایەکی سووکی باکووری ڕۆژاواییش هەڵدەکات بەخێرایی 20-30 کم کەدەبێتە هۆی تەپوتۆز لەسەرانسەری وڵاتدا.
هەروەها وتی کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممەلەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و بایەکی سووک لە باکووری ڕۆژاواوە
هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 کیلۆمەتر و تەپوتۆزیش دەبێت، پلەکانی گەرماش لەهەردووناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک خۆی دەمێنێتەوە ، لە باکووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وبایەکی باکووری ڕۆژاوایی هەڵدەکات بەخێراییەکی مامناوەند5-10 لەناوچەکانی باکوور ، پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە.
هەروەها وتی کەشوهەوای ڕۆژی شەممە لە ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت وبایەکی باکووری ڕوژاواش بەسووکی بەخێرایی 10-20 کم هەڵدەکات و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوەلەناوەڕاست وباشووربەڵام لەناوچەکانی باکوورنزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.