به‌غداـINA
باڵیۆزی عێراق له‌له‌نده‌ن محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در به‌شداری له‌خولی 28ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی گه‌یاندن به‌رێگای مانگه‌كانی ده‌ستكرده‌وه له‌پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌نده‌ن كرد.
باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌له‌نده‌ن له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" باڵیۆزی كۆماری عێراق له‌له‌نده‌ن محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در به‌شداری له‌كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خولی 28 ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی گه‌یاندن به‌رێگای مانگه‌كانی ده‌ستكرده‌وه كرد كه‌له‌له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌به‌شداری سه‌رۆك و شانده‌كانی ده‌وڵه‌تانی به‌شدار و باڵیۆزه‌كانیان له‌به‌ریتانیا به‌رێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها وتی" رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یاندن به‌رێگای مانگه‌كانی ده‌ستكرده‌وه، رێكخراوێكی حكومی نێوده‌وڵه‌تیه سه‌رپه‌رشتی چاوێری ئه‌دای مانگه‌كانی ده‌ستكرد و خزمه‌ته گشتییه‌كان ده‌كات و بایه‌خ به‌گه‌یاندنی گه‌ره‌نتی ده‌دات كه‌له‌رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كان پێش كێش ده‌كرێت.
وابڕیاره كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ئه‌م رێكخراوه بۆ ماوه‌ی پێنچ رۆژ له 26ی ئه‌یلوله‌وه تا 30ی ئه‌یلولی 2022 وبه‌به‌شداری شانده هونه‌ریه‌كانی وڵاتانی به‌شدار به‌رده‌وام بێت.