بەغداد/INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەسگیرکردنی دوو تیرۆریستی لهئهنبار ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەکە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه راگهیاند" کە شانەکە بەوزانیاریە هەواڵگریانەی دەستی کەوتوون لە فیرقەی حەوت و بەهەماهەنگی لەگەڵ فەوجی چوارەمی لیوای 28 توانی کەسێک دەسگیربکات کە زانیاری ڕەوانەی تیرۆریستانی داعش دەکرد.
جگە لەوەش بەپێی ئەو زانیاریە هەواڵگریانەی کە فیرقەی 10بەهەماهەنگی لیوای38 وفەوجی سێی ئامادە وبەڵگەکانی تاوانەکان توانرا دووتۆمەتبار دەسگیربکرێن کە مادەی هۆشبەریان هەڵگرتبوو کە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران، جگەلەوەش لیوای 39 توانی چەک وتەقەمەنیەکی زۆری داعش بەسەردابگرێت لە دوڕگەی سەرسار کە سێ موشەک و دوو قەزیفەو 20 هاوەنی تیادابووە. کەپاشان ڕادەستی مەفرەزەی ئەندازیاری کران.