بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،"ماجد شەنگالی" پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان پشتڕاستی کردەوە کە بڕیارە هەردوو لایەنی کوردی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ڕێکبکەون.
شەنگالی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"بەم زووانە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رادەگەیەنرێت ، کە ھەر دوو لایەنی کوردی شەریکن لە ھاوپەیمانیەکەدا.
"شەنگالی" راشیگەیاند " بڕیارە هەردوو لایەنی كوردی لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەون، هەرچەندە تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی فەرمی رانەگەیندراوە.
وتیشی"كاتێك هەردوو لایەن لە یەك هاوپەیمانیدان،كە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە بۆ پێكهێنانی حکومەتی داهاتوو، ئەمە پشتڕاستی دەکاتەوە کە میکانیزمی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار ھەیە.
"شەنگالی " ئەوەشی خستەڕوو، "دیارترین كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، كە دەبێت رێككەوتنیان لەسەر بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داھاتوو ، بریتین لە رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و ماددەی 140 و بودجە و سنوورە كارگێڕییەكان و شایستەكانی ھێزی پێشمەرگە،ئەوە جگە لە پێشنیاری یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ .
روونیشیکردەوە کە "سەرۆک وەزیران بەرکەوتەی پێکهاتەی شیعەیە، و ئەوان بە کۆدەنگی لایەنەکانی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرن.
ھەروەک ڕوونیشیکردەوە کە "بەگشتی گرنگی بە کەسەکە نادەن وەک چۆن گرنگی بە بەرنامەی حکومەت و دیدگای ئەو حکومەتە دەدەن سەبارەت بە بنیاتنانی دەوڵەت.
" شەنگالی" تەئکیدیشی کردەوە کە عێراق یەکە و هاوڵاتیانی لە مافی تەواوی خۆیان بەهرەمەندن، جا لە زاخۆ یان هەولێر یا سەڵاحەدین یان بەسرە بێت.