بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە .
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە،رایگەیاندوە "کە ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و تاوتوێکردنی ھەل و مەرجەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ئەنجامداوە.
لەکۆبونەوەکەدا چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشوازی لە "بانگەوازی پەرلەمانکرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتن کە جموجۆلی بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵات دەگەڕێنێتەوە.
ھەروەک چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتیکردەوە "بۆ چونە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای پێکھێنانی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت ،لە پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵ و جارێکی تر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ڕێکخستنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
چوارچێوەی هەماهەنگی داواشیکرد"هێزە کوردییەکان کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار یەکلایی بکەنەوە،ھاوکات پێشوازی لەبەشداریکردنی هەموو هێزە نەتەوەییەکان کرد بەتایبەتی رەوتی سەدر، لە بەشداریکردن لە دیالۆگەکان و پێکهێنانی حکومەت و ئیدارەی دەوڵەت.
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەیاننامەکەدا جەختی لەوەشکردۆتەوە کە "بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی دەوڵەت بە ئیرادەیەکی نیشتمانی سەربەخۆ ، هەوڵ و فشار و دەستێوەردانی دەرەکی لە هەر لایەنێکەوە ڕەتدەکاتەوە .