بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان باسی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نەکردووە.
"حەلبوسی " لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاكییەكانی كۆڕبەندی "ڕافیدەین " بۆ دیالۆگ، لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ، رایگەیاند، "بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمان لە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام "موستەفا کازمی " سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیاری دواخستنی کرد.
"حەلبوسی " ئاماژهی بهوهشدا" بڕیارهكهم لهگهڵ سهركردهی کوتلە سیاسییهكان و هاوكارهكانم تاوتوێ نهكردووه.
راشیگەیاند "بۆ دیاریکردنی پۆستهكان پێویسته ههموو لایهك ئاگاداری ههستیاری قۆناغهكه بن.
لە درێژەی قسەکانیدا "حەلبوسی" وتی" دەستلەکارکێشانەوەی من لە سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ پەیوەندییەکی بە هاوپەیمانی سێ قۆڵییەوە نییە، دەشڵێت "من ڕێگری ناکەم لە هیچ کەسێک خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
ووتیشی"پێویستە پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا دوای ئەوەی بەهۆی چەندین قەیرانەوە تێکچووە،ھەروەک وتیشی "ئامادەبوونی خۆم بەسەر سیاسەتمەداراندا ناسەپێنم، داواکاری دەستلەکارکێشانەوەشم رێگری لە دانیشتنی پەرلەمان , لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ناکات.
"حەلبوسی" روونیشیکردەوە " یەکێک لە هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستەکەم گواستنەوەیە لە زۆرینەی سیاسییەوە بۆ ئیدارەدانی دەوڵەت بە تەوافوق، کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی دیدێکی سیاسی هەبوو ، بەڵام نەگەیشتە پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی حکومی تایبەت بەو دیدە.
لە درێژەی قسەکانیدا حەلبوسی وتیشی "هەمان ئەوانەی دژایەتیان دەکرد ھەر هەمان ئەوانە بوون کە پرەنسیپی زۆرینەی سیاسییان پێشنیار دەکرد.
حەلبوسی جەختیشیکردەوە کە خۆپیشاندان مافێکی دەستوورییە و ئەنجومەنی نوێنەران بەرگری لە نەچوونە ناو ئەنجومەنی دادوەری کردووە. ھەروەک ڕوونیشیکردەوە کە "ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی ئەوەی نییە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی کەس دەربکات.
ئاماژەی بەوەشدا "کە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ ئاشتەوایی، هەڵبژاردنیش بەتەنها بەس نییە، و دەبێت کوتلە سیاسییەکان رێکبکەون و داواکارییەکان کەمبکرێنەوە بۆ ئەوەی بگەنە لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش.