بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، کۆڕبەندی رافیدەین بۆ دیالۆگ لە بەغدا دەستی بە چالاکیەکانی کرد، کە لە 26 تاوەکو 29ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە بریتین لە میوانداریکردنی کۆمەڵێک نوخبەی سیاسی ناوخۆیی و بیانی کە تیایدا تاوتوێی چەندین مەلەفی گرینگ دەکرێت.
"زەید تەلقانی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رافیده‌ین بۆ دیالۆگ، له وتاری دەسپێکدا كه په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراق(INA) ئاماده‌ی بوو رایگه‌یاند"به‌غدا شارێكی ئارامه، بەڵام كێشه‌ی زۆری هه‌یه كه ده‌بێت دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی بەرەو ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان هەنگاو بنێن.
وتیشی " توانای مرۆیی گه‌وره و سامانی زانستیمان هه‌یه بۆ چارەسەری پرسەکان .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان پێی وایه عێراق چاوه‌ڕوانی پێشڕه‌وییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانیدا بگونجێت.