بانكی ناوەندی عێراق تاوتوێی هاریكاری ھاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق- بەریتانیا دەكات

ئابوری
  • 26-09-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لەگەڵ "بارونە ئیما نیكلسۆن " سەرۆكی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا ،چوارچێوە هاوكارییەكانی تاوتوێ كرد.
    لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی " بانکی ناوەندی عێراق" لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " مستەفا غالب موخیف" پێشوازی لە "بارونە ئیما نیكلسۆن " کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کرد لەسەر چوارچێوەی هاوکاری و ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی کادیرانی بانک و بنیاتنانی پەیوەندیەکی بەھێز و هاوبەش و دوو قۆڵی بۆ خزمەتکردنی کەرتی بانکی و ئابووری لە عێراقدا.
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە کە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، باسی لە چۆنیەتی پێداچوونەوە بە دەستپێشخەرییەكانی گەشەپێدانی بانكی ناوەندی عێراقیدا كرد كە بەشدارییان لە پێشخستنی ئابووری عێراقدا كردووە، لەوانەش چالاککردنی ئەو کەرتانەی کە ڕەچاوی پێداویستییەكانی كۆمەڵگەی عێراقیان كردوە. 
     لەبەرامبەردا "بارونە ئیما نیكلسۆن " پێشوازی لە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی کردووە لە ئاستە جیاوازەکاندا، جەختی لە گرنگی هاوکاریکردنی بانکی ناوەندی کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا.