بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێکهاتەی فەرمی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی لە پاڵەوانێتی دۆستانەی نێودەوڵەتی ئوردندا.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەبڵاوکراوەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە رایگەیاندووە،"کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی عەممان، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق رووبەڕووی هاوتا سوورییەکەی دەبێتەوە لە پاڵەوانێتی دۆستانەی نێودەوڵەتی ئوردن.
ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ھەڵبژاردەکە لە یاریزانان " جه‌لال حه‌سه‌ن "گۆڵپارێزی ھەرڵبژاردەکەیەو، یاریزانان"مه‌ناف یونس " و "عه‌باس محه‌ممه‌د" و "میرخاس دۆسكی" و "ئه‌حمه‌د عه‌بدولحسێن " له هێڵی به‌رگریدادەبن ، هه‌روه‌ها یاریزانان " ئه‌مجه‌د عه‌توان " و "ئه‌میر عه‌مماری" و "ئیبراهیم بایش " و " حوسێن عه‌لی " و "هیران ئەحمەد" لە هێڵی ناوەڕاست دەبن ، یاریزان " ئەیمەن حسێن " لە ھێڵی هێرشبەریدا دەبێت.