بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، وەرگرتنی ژمارەیەک خوێندکاری ساڵی پێشوی لەزانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیاند.
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عیراقی (INA)، ئاشكرایكردووه، دوای وەردبینی و ھەڵسەنگاندنی داوای ئەو خوێندکارانەی کە خوازیاری وەرگرتن بون لە زانکۆ و پەیمانگاکان ، دواجار وەرگرتنی (4266) خوێندكار راگەیەندرا لە کەس وکاری قوربانیانی ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگ سەربازەکان و قوربانیانی دەستی رێکخراوی تیرۆریستیەکان و کەسوکاری شەهیدانی حەشد و کەسوکاری شەهیدانی دەستی رژێمی بەعس، کە سەرجەمیان لە پۆرتاڵی خوێندن و پلاندانانی (www.dirasat-gate.org) بڵاوكراوەتەوە.
وەزارەتەکە لەراگەیەندراوەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە "خوێندکارەکان دەتوانێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەردانی بەشی وەرگرتن بکات دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەستکاریکردنی کاندیدبوونەکە، بە مەرجێک ناوی تۆماربکرێت لەو کۆلێژ یان پەیمانگایەی کە تێیدا وەرگیراوە بۆ ساڵی خوێندنی پێشوو.