ئەعەرەجی پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ خزمەتکردنی ئاسایشی نیشتمانی کردەوە

ئەمنی
  • 26-09-2022, 17:24
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ، رێنماییدا لە پێویستی بەردەوامبوون و هەماهەنگی لەگەڵ پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ خزمەتکردنی ئاسایشی عێراق.
     نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە"قاسم ئەعەرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتوێكردنی ستراتیژیەتی یەكگرتوو بۆ بەڕێوەبردنی سنوورەكان لە عێراق، بە ئامادەبوونی بەرپرس و ئەندامانی دەستەی دەروازە سنورییەکان و فەرماندەی پاسەوانی سنوور. 
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەدەدات کە لە کۆبوونەوەکەدا"ئەعەرەجی " سوپاسی هەوڵەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و فەرماندەیی پاسەوانی سنووری کرد.
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ئاماده‌بووان باسیان له‌ ئاماده‌كردنی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كپارچه‌ی سنووره‌كان له‌ عێراق كرد، كه‌ تیایدا لیوا "عومه‌ر وائیلی"سه‌رۆكی ده‌ستەی دەروازە سنوورییه‌كان،پوخته‌یه‌كی له‌ بارەی میكانیزمه‌كانی ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی یەکپارچەیی دەروازە سنووره‌كان خسته‌ڕوو.
     لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە کە لەکۆبونەوەکەدا "ئه‌عه‌ره‌جی" رێنمایی پێویستی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ کرد، بۆ خزمه‌تكردن به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، جه‌ختیشی له‌ ئاماده‌یی بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی ده‌ستەی دەروازە سنوورییه‌كان و پاسه‌وانی سنوور کرد ، بە مەبەستی تەواوکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی یەکگرتووی سنوورەکان لە عێراقدا.