بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران وادە و بەرنامەی کاری بۆ دانیشتی داھاتوو دیاریکرد، هاوکات لە بەرنامەی کاردا دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکەی ئاماژەی بۆ کراوە .
لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەنجوومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دیاریکردو لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بۆ دانیشتن و کۆبونەوە لەسەر بەرنامەی کاری دیاریکراو .
ئاشکراشیکردوە کە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەکەی و هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن.