کەرکوک/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای كەركوك رێوشوێنی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیابانبوون و زیادكردنی پانتای سەوزایی راگەیاند.
"عەلی حەمادی " یاریدەدەری تەکنیکی پارێزگاری کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "راکان سەعید جبووری" پارێزگاری کەرکوک رێوشوێنی نوێی گرتۆتەبەر بۆ زیادکردنی پانتای سەوزایی لەناو پلان و پرۆژەکانی پارێزگاری کەرکوک بۆ پاراستن و باشترکردنی ژینگە و بە ئامانجی زیادکردنی پانتایی سەوزایی لە پارێزگاکەدا.
"حەمادی" ئاماژەی بەوەشکرد"رێکارەکان بریتین لە کارکردن لەسەر پرۆژەی بە دارستانکردنی بەشی لاوەکی رێگای فڕۆکەخانە کە لە پردی پێشانگاکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەروازەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، لەسەر رووبەری 60 دۆنم، بەرامبەر بە (150هەزار) مەتر چوارگۆشە کە 2000نەمام دەچێنرێت کە (3) جۆرن و ئەوانیش بریتین لە ئەلاکاسیا و ئەلبیزیا و دفلە، کە سەرجەم جۆرەکان هەمیشە سەوزن ، ئەوە جگە لە دروستکردنی دیوارێکی سەوزیی بە چاندنی (5,000) نەمام لەجۆری "نینیا"
روونیشیکردەوە کە ئەم ڕێکارانە بیابانبوون کەمدەکەنەوە، جگە لە سیمایەکی سەوزایی جوان بۆ شارەکە.
وتیشی"بەردەوام دەبین لە بوژاندنەوەی دارستانەکان لە سنوری ژمارەیەک قەزا و ناحیەدا.