بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەید" عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، تاوتوێ پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق کرد.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەکیم کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە کە " سەید حەکیم " چاوی بە "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کەوتووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تارانیان کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە باس لەو ڕێوڕەسمە حوسەینیانە کراوە کە گەلانی ناوچەکە بە گەلانی عێراق و ئێرانەوە کۆکردەوە لە کاتی بەرێوەچونی مەراسیمی چلە.
ھەروەک لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە " سەید حەکیم " جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کردەوە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانیان گەرەنتی بکات، جەختیشی لە پێویستی داڕشتنی هاوکێشەیەک کردەوە کە توانای لەخۆگرتنی هەمووان هەبێت بەپێی دەستوور و یاسا، هەروەها گرنگی پێکهێنانی حکومەتێک بەپێی ئەولەویەتەکانی قۆناغەکە بتوانێت بە ئاواتەکانی شەقام بگات و متمانەی خۆی بگەڕێنێتەوە.