بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی حەمید دلێمی " وەزیری پەروەردە و مەحمود محەممەد تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ تاوتوێی ڕێگاکانی پشتگیریکردنی پرۆسەی پەروەردەیان کرد.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "عەلی حەمید دلێمی"وەزیری پەروەردە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە "مەحمود محەمەد تەمیمی" سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵ کردووە.
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە لایەنی هاوکاری هاوبەشکرا بۆ خزمەتکردنی ڕەوتی پرۆسەی پەروەردەیی.
بەپێی راگەیەندراوەکە "دلێمی" ستایشی ئەو هەوڵانەی ئەنجومەنی راژەی کردوە لە دابینکردنی ئامراز و پێویستیەکان کە بەشدارن لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی خزمەتگوزاری فیدراڵ دووپاتیکردەوە کە پەروەردە بنەمای بنیاتنانی نەتەوەیە، و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیسەلمێنێت کە مێژوویەکی گرنگە لە بنیاتنانی پەروەردەدا،جەختیشیکردەوە لەسەر پشتیوانیکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە پەروەردەییەکانی لە خزمەتکردنی پرۆسەی فێرکردن و گەشەپێدانی وڵات.