بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگر لە کۆگا بازرگانییەکانی زەعفەرانیە کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاشکرایکردوە کە تیمەكانی بەرگری شارستانی رووداوێكی ئاگركەوتنەوەیان كۆنترۆلکردوە ، لەناو ئەو فرۆشگایەکی كەلوپەلی كارەبا لە ناوچەی زەعفەرانیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا.
روونیشیکردەوە "تیمەکان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد کە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ کۆگاکانی تر دوور خستەوە.
ھاوکات کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەبێ ھیچ زیانێکی گیانیەوە بوو ، و دوای لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرەکە رێوشێنی پێویست دەگرێتەبەر ھەروەک بەرگری شارستانی لەراگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە.