دەستەی گشتی گومرگ دەستبەسەرداگرتنی 12 بارهەڵگر بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێساکان ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 26-09-2022, 12:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگ دەستبەسەرداگرتنی 12 بارهەڵگری بەهۆی سەرپێچی و پێشێلکردنی مەرج و رێماییەکان راگەیاند.
     لەبەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەیشتوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باكور بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ، توانیویەتی دەست بەسەر 12 بارهەڵگردا بگرن کە  (ئامێری جل شۆری كارەبایی و پارچەی تاقیگە و کەل و پەلی كارەبایی و بەشە خۆراک و ئامێری سارد کەرەوە  و کاربۆناتی کالیسیۆم) ھەڵگرتبوو دوور لە مەرج و رێسا کارپێکراوەکان.
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە " کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست بەرامبەر بە سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر.
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگ و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی پاڵپشت ئەنجامدراوە.