بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"جومعە عەناد" وەزیری بەرگری، وادەی گەیشتنی دوو ڕاداری نوێی بۆ عێراق ئاشکراکرد.
وەزیری بەرگری لە وتارەکەیدا لە میانی کردنەوەی سیستمی راداری نوێ لە پارێزگای دیوانیە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: "سیستەمی راداری نوێ کرایەوە، کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (تالیس)ی فەرەنسی کراوە بۆ تەواوکردنی.
وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەشکرد"ئەم سیستەمە یەکێکە لەو چەند سیستەمەی کە لە عێراقدا دادەمەزرێت و کاردەکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دۆزینەوە و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە بەرزایەکی زۆر و مامناوەند لەکاتی ھێرشی دوژمنکاریدا.
راشیگەیاند کە وەزارەتی بەرگری دوو راداری GM403ی دروستكراوی فەرەنسی وەرگرتووە، لە کۆی چواریان،کەبڕیاڕە لەكۆتایی ئەم مانگەدا یەك لەدوای یەك بگەنە عێراق.
وتیشی " دواین رادار لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا دەگاتە عێراق.
"وەزیری بەرگری" جەختیشی كردەوە كە "گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیا فەرەنسیەكە لە ساڵی 2015 واژۆ كراوە و لە ئەنجامی دواکەوتن لە گەیشتنی پارە بە کۆمپانیای "تالیس"
ھەروەک وتیشی "وەزارەت هەوڵی زۆری داوە بۆ گەیشتن و كارپێكردنی ئەو رادارانە لە عێراق.
ئاشکراشیکرد کە بەدەستهێنانی ئەم ڕادارانە، جگە لەو ڕادارانەی ئەمریکی کە لەبەردەستمانن ، دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی ئاگاداری پێشوەختەی ڕادارەکان لە ئامانجی دوژمنکاری.
روونشیکردەوە کە کارپێکردنی ئەم سیستەمە مۆدێرنانە و دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنەکان ، پەرە بە توانای فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دەدات، بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەی پێی سپێردراوە، بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق لە هەر پێشێلکارییەک یان دەستدرێژییەکی دەرەکی.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست