بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدین خەرجکرنی بەشێکی دی لە پێشینەکان بۆ فەرمانبەرانی ھەمیشەی و گرێبەست و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی بانکەکەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەکردوە کە "بەشێکی نوێ لە پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خەرجکرا.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە، کە پێشینەكان لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات و تا 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەرانی ھەمیشەیی، بۆ گرێبەستەكانیش لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو 10 ملیۆن دینار، ئەویش دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكار و رێنماییەكان.
بەیاننامەکە روونیشیدەکاتەوە کە داواکاری بۆ پێشینەکان لەڕێگەی لقەکانی بانکەوە دەبێت لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
لەبەیاننامەکەدا بانکەکە جەختیشدەکاتەوە کە لقەکانی هێشتا بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ پێشینەکان.