بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" جومعە عەناد" وەزیری بەرگری عێراق، سیستمێکی نوێی ڕاداری لە پارێزگای دیوانیە کردەوە.
له بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)تیایدا ھاتوە کە "ئەمڕۆ "جومعە عەنادی" وەزیری بەرگری بە سەرۆكایەتی وەفدێک لە فەرماندە و ئەفسەرە باڵاكانی وەزارەت گەیشتە دووەم کەرتی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای دیوانییە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری بەرگری ، دووەم سیستەمی ڕاداری GM403ی کردەوە، کە دابینکردنی ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کۆمپانیای فەرەنسی Thales ئەنجامدراوە.