كازمی: له‌سه‌رده‌می دیموكراسیه‌ت عێراق رژده‌ له‌سه‌ر پێشخستنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ وفێركردن

سیاسی
  • 26-09-2022, 11:08
  • +A -A

    به‌غداـINA

    سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وه‌ڵه‌تی كرد پشتگیری تێروانین ودیدگاكه‌ی بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی گۆرانكاری له‌بواری فێركردندا و ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌عێراق رژده‌ له‌سه‌رده‌می دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر پێشخستنی سیسته‌می فێركردن و به‌هێزكردنی. 

     كازمی له‌وته‌كه‌یه‌دا كه‌له‌لوتكه‌ی گۆرانكاری له‌فێركردن كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌خوله‌كه‌ی 77 وئاژانسی هه‌واڵی عێراقیش وه‌ریگرتووه‌ وتی" خۆشحاڵم به‌ناوی كۆماری عێراقه‌وه‌ سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م رووداوه‌ زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی خاوه‌ن شكۆ و رێزدار و سه‌رۆكی شانده‌كانی ده‌وڵه‌تانی به‌شدار ده‌كه‌ن كه‌گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترین پرس و ڕكمانیه‌كانی رووبه‌ربووی كه‌رتی فێركردن و په‌روه‌رده‌ ده‌بنه‌وه‌ ده‌كه‌ین. 

    هه‌روه‌ها وتی" بۆم شه‌ره‌فه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌نوێنه‌رانی وڵاتی خۆم عێراق ده‌كه‌م، له‌ندی شارستانیه‌كان و یه‌كه‌مین نووسین و یاسای رێكخستنی ژیانی خه‌ڵك، عێراق له‌سه‌ده‌ی رابردوو گه‌شه‌سه‌ندێكی باش وپێشه‌نگی له‌بواری فێركردن به‌خۆیه‌وه‌ بینی و سۆكه‌یه‌ك بو بۆ بواری په‌روه‌رده‌ و فێكردن به‌رێگای ده‌زگاكانی تایبه‌ته‌وه‌ و ئاستی نه‌خوێنده‌واری بۆ كه‌مترین ئاست ده‌به‌زی. به‌ڵام له‌دوایی دوو جه‌نگی وێرانكار و ئابلۆقه‌ی ئابووری و دواتر جه‌نگێكی تر و گۆرینی سیسته‌می سیاسی و قه‌یرانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌كان ره‌وشی فێكردن له‌عێراق زۆر به‌ره‌و خراپه‌ چوو.

     كازمی ئاماژه‌ به‌وه شی‌دا كه‌عێراق له‌سه‌رده‌می دیموكراسیه‌ت رژده‌ له‌سه‌ر پێشخستنی سیسته‌می فێركردن و به‌هێزكردنی وجه‌ختی له‌سه‌ر مافی تاك كرده‌وه‌ بۆ فێركردن و ناچاركردنی له‌قوناغی سه‌ره‌تایی بۆ خوێندن و خوێندن له‌هه‌موو قوناغه‌كانیش به‌بێ پاره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا حكومه‌تی عێراق له‌كاتی په‌تایی كۆرۆنا رێكاری زۆر باشی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ وهه‌وڵمان بۆ پشتگیریكردنی ئامێره‌كانی فێركردنی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك وباش بۆ به‌باشترین شێوه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌رده‌ست بێت. 

    ئه‌وه‌شی خسته‌روو "حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی گشتی و باڵا بۆ ساڵی 2030 كه‌ گرنگترینیان به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارانه‌ له‌ قوتابخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ 100%، به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی گشتی و خوێندنی باڵا، به‌رزكردنه‌وه‌ی كارامه‌ییه‌كان به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار، گه‌شه‌پێدانی ئابوری".

    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌وڵماندا مۆدێلێكی دارایی به‌رده‌وام بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ مسۆگه‌ر بكه‌ین، پشكی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت زیاد بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ 4.5% به‌رهه‌می ناوخۆیی، وه‌به‌رهێنانی حكومه‌ت له‌ په‌روه‌رده‌دا له‌ 7%یه‌ له‌ئێستادا، به‌ڵام بۆ ساڵی 2031 رێژه‌كه‌ بۆ 10% زیاد ده‌كه‌ین.

    كازمی رونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ پێویستی وه‌به‌رهێنان له‌ بواری په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌، به‌م پێیه‌ هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ دروستكردنی سه‌دان قوتابخانه‌ له‌ پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردوه‌، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ ئه‌ركه‌كانی دروستكردنی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا عێراق داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ پاڵپشتی دیدگای خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌ "به‌رنامه‌ی گۆڕینی په‌روه‌رده‌" له‌ بواره‌ ته‌كنیكیه‌كان، ڕاهێنانی كارمه‌ندان، گۆڕینی دیجیتاڵی، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری، هه‌وڵیشده‌ده‌ین هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌دا به‌رز بكه‌ینه‌وه‌".